سكرتێری گشتیی YNDK جەژنی لەدایكبوون لە خوشك و برا مەسیحییەكان پیرۆز دەكات

كانون1/ديسمبر 25, 2025
میدیا _ هەولێر:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 25 / 12 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن و چەند كه‌سايه‌تى و ماڵێكی خوشك و برا مەسیحییەكانی لە شارۆچكەی عەنكاوە كردو بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لێكردن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەری هەڤاڵان (قەهار مەخمووری مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی و زیلان سارمەمی ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی و ژیار قەهار کادیری YNDK )، لە شارۆچكەی عەنكاوە سەردانی هەر یەك لەبەڕێزان رۆمیۆ هەكاری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن و چەند كه‌سايه‌تى و ماڵێكی خوشك و برایانی مەسیحییان كردو، لەلایەن بەڕێزانەوە بەگەرمی پێشوازییان لێكرا، لە سەردانەكاندا سكرتێری گشتیی YNDK بەناوی خۆی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی YNDK بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لێكردن و هیوای خواست كەوا ئەم جەژنە جەژنی خێرو خۆشی و ئاشتی و برایەتی بێت بۆ هەموو لایەك.
شایانی باسە بەڕێزان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو سەردان و بەسەركردنەوەیەی سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK دەربڕی و هیوایان خواست كەوا پێكهاتەكانی كوردستان وەك هەمیشە هاوكارو هاوهەڵوێستی یەكدی بن.