*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کەسایەتى ناسراوى کوێت بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى دەکات*

تشرين1/أكتوير 29, 2025
میدیا - عەمان:
ئێوارەى ئەمڕۆ 28 / 10 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کوێت بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دۆستى دێرینى خۆى و کەسایەتیى ناسراوى کوێت بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز جارەڵڵا حوسێنى شێخى عەشیرەتى حوسێنى (زەفیرى)ییەکانى کوێت-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و ژمارەیەک کەسایەتیى ئوردەنى و کوێتى و سعودى و ئیماراتى و یەمەنى و لیبی-ییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
شایانى باسە بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK ئێوارەخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.