نوێنه‌ریYNDK له‌ لاهای به‌شداری گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی دژی داگیركاری و هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات

میدیا – هۆڵه‌ندا

 

نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌ ئه‌وروپا له‌شاری لاهای له وڵاتی هۆڵه‌‌ندا به‌شداری گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی دژی داگیركاری و هێرش و كوشتارگه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌كات.

 

رۆژی 28-3-2023 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی  نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌ ئه‌وروپا، له‌ لاهای له‌ وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی دژی ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ شه‌وی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ دژی رۆله‌كانمان له‌عفرینی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامیدا. گردبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌به‌شداری جالیه‌ی كورد و نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزب و رێكخراو و چاڵاكوانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدرا.

گردبوونه‌وه‌‌كه له‌به‌رده‌م دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لاهای سازكرا و ‌‌ به‌شداربووان به‌ دروشم و گوتاره‌كانیان ئیدانه‌ی كاره‌ داگیركارییه‌كانی توركیان له جه‌ندیرس و عفرین و‌ رۆژئاوای كوردستان به‌گشتی كرد و تیایدا مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی وتاری هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی خوێنده‌وه و پاشان به‌ناوی به‌شداربووان یاداشتنامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی و دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ رۆژئاوای كوردستان دایه‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ لاهای بۆ دادگاییكردنی تاوانباران و ده‌ركردنیان له‌ رۆژئاوی كوردستان. ‌