سهرچاوه: مالپهریی راچڵەکین-
کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین وەشانی سیستەمی کارکردنی مۆبایلی ئایفۆنی خستە بەردەست بەکارهێنەران و تیایدا چەندین گۆڕانکاری گرنگ ئەنجامدراوە.
بە پێی هەواڵێکی پێگەی فۆربس، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەشانی 13.3ی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی بڵاوکردەوە و بەکارهێنەرانی ئایفۆن (مۆدێلی ئایفۆن ٦ و بەرزتر) دەتوانن سیستەمەکانیان ئەپدەیت بکەنەوە.
گەورەترین کێشەی وەشانەکانی پێشووی ئای ئۆ ئێس 13 خێرا تەواوبوونی بارگەی ئامێرەکان بوو، لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیەدا لەو رووەوە هەندێک چاکسازی کراوە.
لەم ئەپدەیتە نوێیەدا هەواڵ و نۆتیفیکەیشن بە شێوەی جیاوازتر و سەرنجڕاکێشتر دەردەکەون و چەندین چاکسازی گرنگی لایەنی سێکیوریتیشی بۆ زیاد کراوە.