پەیامى پیرۆزبایی سكرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى سەرى ساڵی نوێی بابلی ئاشووری

نيسان/أبريل 01, 2026
سەرى ساڵی نوێی بابلی ئاشووری (6776) پیرۆزبێت ...
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری (ئەكیتۆ)، گەرمترین سڵاوو جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوى خوشک و برایانى (كلدان سریان ئاشووری) لە كوردستان و سەرانسەرى جیهان دەكەم و، هیوادارم ساڵی نوێ ساڵى هێنانى خێرو خۆشی و شادى وچەسپاندنى ئاشتی و برایەتى و یەکسانى بێت لە کوردستان و جیهاندا.
کوردستان بە درێژایى مێژوو لانکى شارستانییەت و مێرگى پێکەوەژیان بووە، گەلی (كلدان سریان ئاشووری) کە بەشێکى سەرەکى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکانى کوردستان و ناوچەکەن، رۆڵێکى بەرچاوو کارایان هەبووە لە بنیاتنانى شارستانییەتى مێزۆپۆتامیا و شان بە شانى کوردو نەتەوەکانى دیکەى ناوچەکە کلتورى پێکەوەژیانیان لە میزۆپۆتامیا پەرەپێداوە، لە ئێستاشدا پێویستە وەک هەمیشە پارێزگارى لە کلتورى پێکەوەژیان و چەسپاندنى پرەنسیپەکانى ئاشتى و برایەتى و تەبایى بکەین و، هزرى خۆشەویستى و رێزگرتن و وەکهەڤى بڵاوبکەینەوەو پێشیبخەین.
جارێکى دیکە جەژنى سەرى ساڵى نوێى بابلى ئاشوورى پیرۆزبێت و هەموو رۆژێکتان جەژن و شادى بێت.
غەفوور مەخموورى
سكرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
1 / 4 / 2026ى زاینى، بەرامبەر 1 / 1 / 6776 ى ئاشوورى