Print this page

لە یەكەمین رۆژی رەمەزاندا دوو هاووڵاتی كورد لەسێدارەدران

نيسان/أبريل 24, 2020

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند،"حوکمی سێدارەی دو گەنجی خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا"

لە راپۆرتێكدا رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند،"بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، حوکمی سێدارەی دو هاووڵاتیی خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا."

ئاماژە بەوەشكراوە،"ئەو دو هاوڵاتییە کوردە بە ناوەکانی (عەبدولواحید فەیزی) و (ڕامیار موخلیس) لەلایەن دادگای تاوانەکانی 1ی شاری سنە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابو."

ڕامیار موخلیس تەمەن 28 ساڵ پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە بە ناوی (هێمن مەعروف) دەستبەسەر و عەبدولواحید فەیزی ساڵی رابردو بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی (ئەفشین) دەستبەسەر کرابو

 

بەگوێرەی رێكخراوی هەنگاو،"ڕامیار موخلیس تەمەن 28 ساڵ پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە بە ناوی (هێمن مەعروف) دەستبەسەر و عەبدولواحید فەیزی ساڵی رابردو بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی (ئەفشین) دەستبەسەر کرابو.

لەماوەی هەفتەی ڕابردودا لانیکەم 6 هاوڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی سەقز، بانە، دێولان و شاباد لە بەندیخانەکانی سەقز، سنە و کرماشان لەسێدارەدراون و حوکمی سێدارەی سێ کەسیش دواخراوە یان هەڵوەشاوەتەوە.

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری خه‌ندان