میدیا- ههولێر :
کۆمیتەى ناوەندى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران ؛ بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK پهیامێك ئاراستهی غهفوور مهخمووری سكرتێری گشتیی YNDK دهكات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له سكرتێرى گشتى و مهكتهبی سیاسى و سەرکردایەتى و ئهندامانی YNDK ، هیوای سهركهوتنی زیاتریان بۆ دهخوازێت، ئەمەش دهقی پهیامی پیرۆزباییهكهیە:
بەڕێز كاك غەفوور مەخموری سكرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
هەڤاڵانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتى
سڵاوێکى گەرم ...
ئەمساڵ یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان پێ دەنێتە ناو (25)ەمین ساڵوەگەڕى دامەزراندنى، بەو بۆنەوە پیرۆزباییەکى گەرمتان پێشکەش دەکەین و هیوادارین ئەمساڵى بەردەم ساڵى گەشەو پێشکەوتنى زیاترى یەکێتییەکەتان بێ.
بێگومان یەکێتییەکەتان شوێنەوارى ئەرێنى لەسەر جولانەوەى حەقخوازانەى گەلەکەمان بووە و لەماوەى ئەو ساڵانەى تێکۆشان و ماندووبوونى کەسایەتى ناو YNDK و بە گشتى یەکێتییەکەتان لە ساحەى خەباتى میللەتەکەمان دیار بووە.
لەکاتێکدا کە هەل و مەرجى گەلەکەمان بە قۆناغێکى هەستیاردا تێدەپەڕێ و شیمانەى وەرچەرخانى گەورە لە هەر کام لە بەشەکان دەکرا، بەداخەوە پەتایێکى بەربڵاو بەرۆکى جیهانى گرتووە و سێبەرى خستۆتە سەر گشت رووداو و پێشهاتەکانەوە، ئومێد دەکەین کۆتایى بەو پەتایە بێ و میللەتەکەمان بەبێ زیانى گەورە ئەو قۆناغەش بەرێ بکات و هەنگاوى مەزن لەپێناو دەستبەرکردنى مافە رەواکانى بهاوێ.
لەگەڵ پیرۆزبایى دووبارەمان بەبۆنەى بیست و پێنجەمین ساڵوەگەڕى دامەزراندنى YNDK ، هاتنى سەرى ساڵى کوردیتان لێ پیرۆز دەکەین و هیوا دەخوازین ئەمساڵ ساڵى یەکێتى و برایەتى ودەستەبەرکردنى دەستکەوتى گەورە بۆ میللەتەکەمان بێ.
کۆمیتەى ناوەندى
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
27 / 3 / 2020