میدیا – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى كۆڕيادى ماته‌مينى هاوڕێ (د.كه‌مال شاكر) سكرتێرى پيشووى حزبى شيوعى كوردستان ده‌كات و جارێكى ديكه سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و مه‌كته‌بى سياسى و هاوڕێيانى حزبى شيوعى كوردستان ده‌كات.
پاشنوهڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتى 26 / 10 / 2026، شاندێكى مەکتەبى سیاسيى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د. شاخه‌وان خاليد كارگێڕێ مه‌كته‌بى سياسيى YNDK و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى كۆميته‌ى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK) لە هۆڵى پێشه‌وا له شارى هه‌ولێر، به‌شداری ڕێوڕه‌سمى چله‌ى ماته‌مينى هاوڕێ (د.كه‌مال شاكر)يان كرد، لەلایەن به‌ڕێزان سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌ندامانى حزبى شيوعى كوردستان و خانه‌واده‌ى هاوڕێ كه‌مال شاكر پێشوازیکران، له كۆڕيادهكه ژماره‌يه‌ك وتار و ڤيديۆيه‌كى ديكۆمێنتكارى له‌سه‌ر وێستگه‌كانى ژيان و چاڵاكييه‌كانى هاوڕێ (كه‌مال شاكر) پێشكه‌شكران، له كۆتايى رێوڕه‌سمه‌كه هاوڕێ ڤيان هاوسه‌رى خوالێخۆشبوو به‌ناوى خانه‌واده و بنهماڵهكهيانهوه سوپاسى هاوخه‌مى و به‌شدارى هه‌موو لايهكيان كرد.