Print this page

مەکتەبی سیاسیی YNDK هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هەڤاڵ زیلان دەخوازێت

آب/أغسطس 29, 2026

میدیا - هەولێر:

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK، هیوای زوو چاکبوونەوە و ساخی و سەلامەتیی بۆ هەڤاڵ (زیلان غەفوور مەخمووری ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتیی YNDK ) دەخوازێت، کەوا ئه‌مڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦، لە نەخۆشخانەی (عەبدولهادی) لە شاری عەمانی پایتەختی شانشینی ئوردن، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا.

مەکتەبی سیاسیی YNDK دەستخۆشیی ئاڕاستەی پزیشکی پسپۆڕ و شارەزا بەڕێز (د. مازن ڕەحاحلە) دەکات کە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە و ئەرك و ماندووبوونی لەگەڵیاندا کێشاوە، هەروەها سوپاسی بێپایانی هەموو کارمەندانی نەخۆشخانەکە دەکات بۆ هاوکاری و ئاسانکارییە بەردەوامەکانیان.

لە پەروەردگاری مەزن داواکارین تەمەندرێژی، تەندروستیی باش و  بەردەوام بە هەڤاڵ زیلان و هەموو لایەک ببەخشێت.