Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەشدارى پرسەى باوكى عارف باوه‌جانى دەکات

آذار/مارس 27, 2026

میدیا – هه‌ولێر:

 مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو (حاجى تۆفيق ئه‌حمه‌دى) باوكى كاك عارف باوه‌جانى سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ستيى كوردستان له شارى  هه‌ولێر ده‌كات.  

  دواى نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هه‌ينى رێكه‌وتى  27 / 3 / 2026، د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و  شاندى ياوه‌رى، له‌ شارى هه‌ولێر، به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو (حاجى تۆفيق ئه‌حمه‌دى)يان كرد، لەلایەن به‌ڕێز كاك عارف باوه‌جانى سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ستيى كوردستان و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، د. شاخەوان خالید به‌ناوى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى پێراگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست، دواناخۆشيان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز كاك عارف باوه‌جانى سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ستيى كوردستان سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی ( مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK )ى كرد.