میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK پێشوازی له شاندێكی پارتی دیموكراتی كورد له سووریا (البارتی) له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDKو رەوشی سیاسی رۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 4/12/2023 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانیYNDK ) پێشوازییان له شاندی پارتی دیموكراتی كورد له سووریا (البارتی) كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ( محمد عمو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر و خلیل مجید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێژنه‌ی به‌دواداچوون و هه‌ڤاڵ یوسف ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌یی و بهاءالدین العلی به‌رپرسی راگه‌یاندن).
له‌دانیشتنه‌كه باس له شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كرا، شاندی میوان پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDKلێ‌كردن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵات‌دا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرا.