Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK جەژنە پیرۆزە لە بەڕێز شێخ حمود دەهام هادی ئەلجەربا دەکات

حزيران/يونيو 29, 2023
میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى 28 / 6 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى جەژنە پیرۆزەو هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حمود دەهام هادی ئەلجەرباى کرد و، وێڕاى جەژنە پیرۆزە هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن، بەمەبەستى جەژنە پیرۆزەو هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بەڕێز شێخ حمود دەهام هادی ئەلجەربا-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پیرۆزبایى لە بەڕێزیان بنەمڵەکەیان کردو هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، هیواى خواست کە ئەم جەژنە جەژنى خێرو خۆشى بیت بۆ هەموو لایەک، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ حمود دەهام هادی ئەلجەربا بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.