میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى 20 / 6 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حمود دەهام هادی ئەلجەرباى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بەڕێز شێخ حمود دەهام هادی ئەلجەربا-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ حمود دەهام هادی ئەلجەربا بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.