میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ، ٢٠ / ٣ / ٢٠٢٣ ، میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى پەیوەندى بە سکرتێرى گشتیى YNDK کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین, بەبۆنەى جەژنى نەورۆزو (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى YNDK کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز (میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان) پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ هەڤاڵ غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین، بەڕێزیان بەبۆنەى جەژنى نەورۆزو (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ، پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK کردو هیواى پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو سەرکەوتنى بۆ YNDK خواست و، رۆڵى YNDK ى لە خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و قوڵکردنەوەى گیانى پێکەوەژیانى لە کۆمەڵگەى کوردستان بەرز نرخاند.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان راگەیاندو، سوپاسى ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەو نرخاندنەى میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان-ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا؛ جەختیانکردەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنى گەلى كوردستان