ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٢- ٣- ٢٠٢٣ مهكتهبی سیاسی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستانYNDK بههاوبهشی لهگهڵ حزبی شیوعی و حزبی زەحمەتکێشان و بزوتنهوهی رزگاری دیموكراتی كوردستان سەردانی ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان HDP و پارتی ھەرێمی دیموکراتی DBP و پارتی چەپی کەسک Pçk لە ئامەدی باکووری کوردستان دهكات، لە لایەن ھاوسەرۆک و ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئەندامانیان پێشوازی گەرمکران.
د.شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بە میدیای راگەیاند: لە دانیشتنەکە گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستانی مەزن و پاڵپشتکردنی HDP لە ھەڵبژاردنی تورکیا و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و سەرکەوتنی HDP لە ھەڵبژاردن و بهدەستهێنانی تهواوی مافەكان.