ئەمرۆ ٢١-٣-٢٠٢٣ د.شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی YNDK بەشداری ئاهەنگی جەماوەری یەک ملیۆنی جەژنی نەورۆز لە شاری ئامەدی باکووری کورستان دەکات، تیایدا ژمارەیەک پارت و لایەنی سیاسی ھەموو بەشەکانی وڵات بەشداربوون، ئەوانەی باشووری کوردستان ( یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK و بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان) .
ئاهەنگەکە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان HDP سازکرابوو. لە ئاھەنگەکە وتار و چالاکی ھونەری و گۆرانی نەورۆزە و سروود لە لایەن چەند هونەرمەندێکی بەشەکانی کوردستان پێشکەشکران، سەرەڕای ئاستەنگی ئەمنی و دەوردانی شوێنی ئاھەنگەنگەکە بەپۆلیس ئاهەنگەکە بەجۆش بوو بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان بلێسەی ئاگری نەورۆز.