Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە سەرۆکى ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى دەكات

آذار/مارس 18, 2023

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ١٦ / ٣ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و چالاکییەکانى ناوەندەکە كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (سەید عەبدولفەتاح سەرۆکى ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و کەشى پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان کرد و، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا سەرۆکى سەرۆکى ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى پوختەیەکى سەبارەت بە کارو چالاکییەکانى ناوەندەکەیان باسکرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
شایانى باسە (ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى)، ناوەندێکى عەرەبییە و بارەگاکەى لە قاهیرەى پایتەختى میسرەو بایەخ بە لێکۆڵینەوە لەسەر پرسى سیاسى و کۆمەڵایەتى و کلتورى کوردى دەدات و، لەم رووەوە دەیان سەدان کتێب و لێکۆڵنەوەى چاپ و بڵاوکردۆتەوە.