Print this page

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK سەردانی پارتی گه‌لی توركمان دەكات

كانون1/ديسمبر 27, 2022

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، سه‌ردانی پارتی گه‌لی توركمان له ‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنه‌كی برایانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی گه‌لی توركمان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.

سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكەوتی 27/12/2022، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی  و جه‌لال سمایل و ئه‌رسه‌لان كاروانی كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی گه‌لی توركمانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( عرفان كه‌ركوكلی سه‌رۆكی پارت و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی گه‌لی توركمان) پێشوازیكران.

 شاندی YNDKپیرۆزبایی (35) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی گه‌لی توركمانی لێكردن و له‌به‌رامبه‌ردا عرفان كه‌ركوكلی سوپاس په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانییه‌كه‌ی(YNDK)ی كرد، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، ، لەپێناو پاراستنی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌.  

لەدوا تەوەری دانیشتنه‌كه‌ باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.