Print this page

سکرتێرى گشتیى YNDK پێشوازى لە سکرتێرى پارتى پێشەنگى کوردستان - سوریا دەکات

كانون1/ديسمبر 13, 2022

میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٣ / ١٢ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى پارتى پێشەنگى کوردستان - سوریا كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاواى كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى پارتى پێشەنگى کوردستان - سوریا كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان: (د. ئیسماعیل حەساف سکرتێرى پارت و ئەندازیار بەهزاد قاسم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارت)، لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی باشوور و رۆژئاواى كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا شاندى ميوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە هەموو پشتیوانییەكی بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی خەبات و بەرخودانى رۆژئاوای كوردستان بین.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.