Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە د. رزگار قاسم سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان دەکات

كانون1/ديسمبر 07, 2022
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى 7 / 12 / 2022 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز (د. رزگار قاسم سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتى چاکەخوازى شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان (رێزان محەممەد شاكر قاسم)ى براى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بە بەڕێزیان و کەسوکارو خانەوادەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (د. رزگار قاسم) بەناوى خۆى و خانەوادەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.