میدیا- هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 23-11-2022 تۆری هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسی ئافره‌تان و پیرۆزبایی سه‌ردانی (د.ڤیان سلێمان) سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئاره‌زوو جه‌بار سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK به‌شدار بوو، مه‌به‌ستی سه‌ردانیه‌كه پیرۆزبایی بوو له (د.ڤیان سلێمان) به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی چوارده‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی پۆستی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ئافره‌تان له گۆره‌پانه‌كه رۆلیان زیاتر بووه و ئافره‌تان به یه‌كسانی ده‌توانن به‌شدار بن له‌به‌ڕێوه‌بردن و داهێنان، له‌به‌رامبه‌ردا (د.ڤیان سلێمان) سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان سوپاسی رێكخراوه‌كانی نێو تۆڕی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن داكۆكیكاری مافه‌كانی ئافره‌تان بن و له داهاتوو زیاتر به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ رووبه‌رووی دیارده‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره كوشتن و توندوتیژییه‌ك له دژی ئافره‌تان.