Print this page

شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP سه‌ردانی YNDK دەكات

تشرين2/نوفمبر 21, 2022

میدیا- هه‌ولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پێشوازی له‌ شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP ‌ ده‌كات، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هه‌ردوولا كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21-11-2022 شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP‌ كه ‌پێكهاتبوو له‌( هه‌ڤاڵ ناهیده و هه‌ڤاڵ حیكمه‌ت و هه‌ڤاڵ عبدالرحمن له‌ نوێنه‌رایه‌تی HDP ‌ له‌ هه‌ولێر‌) ، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK یان كرد، پێشوازی كران له‌لایه‌ن‌ هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێرانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان ).

له‌ دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئیدانه‌ی هێرشكاری و سنوور به‌زاندن و هێرشی درۆنی و مووشه‌كی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای وڵات و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها جەختكرایەوە كرایه‌وه‌ سه‌ر زیاتر له‌یه‌ك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ پاراستن و په‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.