میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 1 / 11 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن-ى كردو، بەبۆنەى (50)ەمین ساڵیادی دامەزراندن (یۆبیلی زێڕین)یان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندن و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بهیاوهری ههڤاڵان (شاکر هاشم ساڵح ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییەکان و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێری YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن-یان لە شارۆچکەی عەنکاوە كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیی حزب و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و ژمارەیەک لە کادیرانى حزب)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (50)ەمین ساڵیادی دامەزراندن (یۆبیلی زێڕین)ی حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDK-ی بە بەڕێزان سكرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێنی لە خەباتى سیاسى و مەدەنى و قوڵکردنەوەى گیانى برایەتی و پێکەوەژیان لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باسی لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرد و، جەختیكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستانی لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم رووەوە هەردوولا هاوڕا و هاوهەڵوێست بوون.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.