میدیا - هۆڵەندا:
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦، لە شارۆچه‌كه‌ى ئارنهيم له وڵاتی هۆڵەندا، هەڤاڵ فەخرەدین زیارەتی، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنەری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK لە ئەوروپا، بەشداریی لە ئێوارە کۆڕێکی کلتووری و هونەریی تایبەتدا کرد کە بۆ هەردوو شاعیر (خاڵە قازی) و (بەکر لەگزی) سازکرا بوو.
کۆڕەکە کە لەژێر دروشمی نەتەوەیی ( ٢+٢ دەبن بە یەک، نابن بە چوار) بەڕێوەچوو، تێیدا جەخت لەسەر یەکێتیی ڕەوه‌ندی کوردی و ڕاگرتنی ڕەسەنایەتیی کلتوور و زمانی کوردی لە دیاسپۆرا کرایەوە. لە بەشێکی ديكه‌ى كۆڕه‌كه‌دا، هەردوو شاعير بە پێشکەشکردن و خوێندنه‌وه‌ى کۆمەڵێک بەرھەمی شيعری فەزایەکی ئەدەبی و نیشتمانی‌یان بەخشییە ئامادەبووان.
ئامادەبوونی نوێنەری YNDK لە ئەوروپا لەم کۆڕە ئەدەبیى و كلتوورييه‌دا، لە چوارچێوەی ستراتیژ و هەوڵە بەردەوامەکانی يه‌كێتيه‌كه‌يه بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کلتوورییەکانی دیاسپۆرا و يه‌كريزى و يه‌كهه‌ڵوێستيانه سه‌باره‌ت به‌پرسه نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييه‌كان، له‌گه‌ڵ پشتیوانیکردنی هونەرمەندان و خەمخۆرانی ئەدەبی کوردی، و بەرز ڕاگرتنی گیانی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات.