Print this page

دەزگای شەهیدی میحراب پەیامێک ئاڕاستەی غەفوور مەخمووری دەکات

آب/أغسطس 29, 2026

میدیا - هەولێر:

نووسینگەی هەولێری "دەزگای شەهیدی میحراب" په‌يامێك ئاڕاستەی بەڕێز (غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ کچە ئازیزەکەیان (زیلان خان) ده‌خوازێت.

پەیامەکە لەلایەن بەڕێز (ئۆمێد نانه‌کەلی)، به‌رپرسى نووسینگەی هەولێری دەزگای شەهیدی میحراب ئاڕاستە کراوە، و تيایدا هاتووه‌: هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی کچە ئازیزەکەتان (زیلان خان)مان پێگەیشت. لە پەروەردگاری باڵادەست و بەدەسەڵات داواکارین کە شیفای بەپەلە و تەواوی پێ ببەخشێت، بەرگی تەندروستی و ساخیی بەبەردا بکاتەوە، و به‌ خێرايى و بە تەندروستییەکی باشه‌وه‌ بە باوەشی خێزانە ئازیزەکەتانی  شاد بكاتەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەدا، ئۆمێد نانه‌کەلی جەختی لە هاوسۆزیی قووڵی خۆیان کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: «دڵمان لەگەڵتاندایە و داواکارین لە یەزدان کە چاوه‌كانتان بە بینینی تەندروستیی تەواوی زیلان خان گەش بێتەوە، لەگەڵ ڕێز و دۆعا و هاوسۆزيماندا.