میدیا – هەولێر:
مەكتەبی سیاسیی YNDK به بۆنه‌ی (31)يهمین ساڵیادی دامه‌زراندنیان پیرۆزبایی لهمەكتەبی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات، له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه هاتووه: وێڕای پیرۆزبایی و سه‌ركه‌وتن لهكارهكانيان، یەكڕیزی و یەكدەنگی و يه‌كهه‌ڵوێستى لایەنە سیاسییەكان له‌م قۆناغه‌دا پێويسته بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوى مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانمان.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی ...
بەبۆنەی(31)يهمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) هەمیشە چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی نیشتمانپەروەران و دیموكراتیخوازان و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆمان گرنگە یەكریزی و يه‌كهه‌ڵوێستى سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .... هەر سەركەوتوو بن.
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسيی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK