Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان پیرۆز دەكات

آب/أغسطس 13, 2026

میدیا – هەولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (30)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌په‌يامه‌كه‌دا هاتووه‌ پارتى نه‌ته‌وه‌يى كوردستان هەمیشە سەرمەشقی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی و پەروەردەكردنی رۆڵەكانمان بووە بە هرزی نەتەوەیی و كاركردنی بەردەوامی بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی نەتەوەیی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی


سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(30)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان (پارتی نەتەوەیی كوردستان) بەناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: پارتەكەتان (پارتی نەتەوەیی كوردستان) هەمیشە سەرمەشقی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی و پەروەردەكردنی رۆڵەكانمان بووە بە هرزی نەتەوەیی و كاركردنی بەردەوامی بۆ سەربەخۆیی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و يه‌كهه‌ڵوه‌ستى سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانى باشوور و رۆژئاواى وڵات.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان، هەر سەركەوتوو بن.


لەگەڵ رێزماندا....


مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK