Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە نووسەرو رۆماننووسى گەورەى کورد عەزیزى مەلاى رەش دەكات

آب/أغسطس 12, 2026
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ / ٨ / ٢٠١٦، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەرو رۆماننوسى گەورەى کورد مامۆستا (عەزیزى مەلاى رەش) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە نووسەرو رۆماننوسى گەورەى کورد بەڕێز (عەزیزى مەلاى رەش)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز عەزیزى مەلاى رەش باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى لە بوارى رۆمان و فەرهەنگى شێوەزارى هەولێرو شوێنەوارەکانى دەشتى هەولێر کرد و، نوێترین بەرهەمی کە بریتی بوو لە چاپی دووەمی رۆمانی (بۆرەی قەپڵان) پێشکەش بە سکرتێری گشتیی YNDK کرد.