Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌ى سۆسياليستى كوردستان پیرۆز دەكات

آب/أغسطس 08, 2026

میدیا - هەولێر :

شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK سەردانی بزووتنه‌وه‌ى سۆسياليستى كوردستانى عێراق-یان كردو، (50)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 8 / 8 / 2026، شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر) له‌ شارى هه‌ولێر سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى سۆسياليستى كوردستانى عێراق ده‌كه‌ن، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز (عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حموود رێكخه‌رى گشتى و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردايه‌تى بزووتنه‌وه‌ى سۆسياليستى كوردستان)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەبۆنەی (50)ەمین پیرۆزباییYNDK ی ئاڕاسته‌كردن و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز ( عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حموود رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى سۆسياليستى كوردستان) سوپاسی شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی (YNDK )ى كرد بۆ ‌سه‌ردانی و په‌یامی پیرۆزباییان.