میدیا – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى YNDK پێشوازی لە به‌ڕێز ئهكاديميست و فرۆكه‌وانى نێوده‌وڵه‌تى (يوسف سارمه‌مى) و به‌ڕێز (حاجى ئيحسان سارمه‌مى) ده‌كات، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى كوردستان كرد.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتى 29 / 6 / 2026، هه‌ڤاڵ (د. شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ) لە باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK له هه‌ولێر ، پێشوازى لە ئهكاديميست و فرۆكه‌وانى نێوده‌وڵه‌تى (يوسف سارمه‌مى) و كه‌سايه‌تى ديارى سارمه‌مى و شارى هه‌ولێر (حاجى ئيحسان سارمه‌مى) كرد، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها باس له‌بوارى فرۆكه‌وانى و په‌ره‌پێدانى له كوردستان كرا.
كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK لهديدارهكه ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕێزیان لە بوارى فرۆكه‌وانى کرد، دەستخۆشى لە بەڕێزیان کرد و هیواى خواست له‌و بواره زياتر خزمه‌ت به كوردستان بكات.