میدیا – كه‌ركووك:
هه‌رێمى كه‌ركووكى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری كۆڕێكى تايبه‌ت به دۆكيۆمێنت و ئه‌رشيفى نه‌ته‌وه‌يى و پاراستنى به‌ڵگه‌نامه‌كان و ناساندن بۆ ژماره نوێى گۆڤارى دۆكيومێنت له شارى كه‌ركووك ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتى 5-5-2026 ( هه‌ڤاڵ سه‌رمه‌د زوراو به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كه‌ركووكى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) لەسەر بانگھێشتی لقى كه‌ركووكى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، به‌شداری كۆڕێكى تايبه‌ت بۆ هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (ستار ئه‌مين و دڵزار حه‌سه‌ن) ده‌رباره‌ى گرنگيى گۆڤارى دۆكيۆمێنت و ئه‌رشيفى نه‌ته‌وه‌يى و پاراستنى به‌ڵگه‌نامه و ناساندنى ژماره (10)ى گۆڤارى دۆكيومێنت به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە ئه‌كاديمى و کلتووری و میدیاییەکان له باره‌گاى لقى كه‌ركووكى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ده‌كات.
له‌كۆڕه‌كه گفتوگۆیەکی گەرم ده‌رباره‌ى بهئهرشيفكردنى به‌ڵگه‌نامه نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرا و به‌شداربووان به‌سه‌رنج و تێبينيه‌كانيان كۆڕهكهيان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و له كۆتايى ژماره (10)ى گۆڤارى دۆكيومێنت به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا .