Print this page

لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا :سکرتێرى گشتیى YNDK جەژنى سەری ساڵی ئێزدی لە میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان پیرۆز دەكات

نيسان/أبريل 14, 2026
میدیا - هەولێر :
ئێوارەی ئەمڕۆ، ١٤ / ٤ / ٢٠٢٦ ، سکرتێرى گشتیى YNDK لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنی پەیوەندى بە میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین، بەبۆنەى جەژنى جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان پیرۆزبایى لە جەنابیان کرد و، هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ؛ غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز (میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان) ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین، بەبۆنەى جەژنى سەری ساڵی ئێزدیان، پیرۆزبایى لە جەنابى میر و لە رێى جەنابیانەوە لە ماڵباتى میر و جڤاتى رۆحانى و تەواوى خوشک و برایانى ئێزدى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، هەروەها ئومێدى خواست ئەم جەژنە بەخێرو خۆشى بۆ خوشک و برایانى ئێزدى و هەموو گەلى کوردستان بگەڕێتەوە، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رۆڵى جەنابى میرى لە خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان بەرز نرخاند.
(میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان) لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و خوشک و برایانى ئێزدى بە سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى YNDK راگەیاندو، سوپاسى ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەو نرخاندنەى سکرتێرى گشتیى YNDK-ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا؛ جەختیانکردەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی برایانەى نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنى گەلى كوردستان.