میدیا – لاهاى:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئه‌وروپا له شاری لاهای وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی دژی هێرش و په‌لاماره‌كانى سه‌ر باشوورى كوردستان ده‌كات.
رۆژی يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتى 12-4-2026 هه‌ڤاڵ (فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK ) له ئه‌وروپا، له لاهای وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری له گردبوونه‌وه‌یه‌ك كرد، كه هه‌ڤكارى پارت و لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كان سازيدا بوو، به‌مه‌به‌ستى شەرمەزارکردنی هێرش و په‌لاماره درۆنى و مووشه‌كى و دەستدرێژییەکان له‌لايه‌ن ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كانى عێراق بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان، به‌مه‌به‌ستى را‌گرتن و پاراستنی مافی هاووڵاتیانی مەدەنی، ئەم چالاکییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە ڕووبەڕووی ئاڵۆزیی بووەتەوە و داوايان كرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بخاتە سەر لایەنە هێرشبەرەکان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و دهستدرێژييانه له‌كاتى هه‌ڵگيرسانه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌مريكا و ئێران. گردبوونه‌وه‌كه به به‌به‌شداری دياسپۆراى كورد و نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزب و رێكخراو و چاڵاكوانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدرا.