ميديا- مهخموور:
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٦، لە گۆڕستانی مەخموور، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیی شارى مهخموور و سیاسی، حزبی و ڕۆشنبیری، نووسهر و رۆژنامهنووس، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی هونەرمەند و پێشمەرگە (فەلاح حەسەن) بهڕێوه دهچێت.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە بە ئامادەبوونی مامۆستا جهميل سنجاوى ئەندامی مەکتەبی سیاسی YNDK و ژمارهيهك لهئهندامان و بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانى خوالێخۆشبوو، سەنتەری ڕۆشنبیری قەرەچووغ بەڕێوەچوو، تاجەگوڵینەی وەفا لەسەر گۆڕی رهوانشاد دانرا.
ئامادەبووان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، تیشکیان خستە سەر خزمهت و ڕۆڵی (فەلاح حەسەن) وەک هونەرمەند و پێشمەرگەیەکی دێرین کە تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی گەلەکەی و بواری هونەریدا تەرخان کرد بوو.