Print this page

پەیامی هاوخەمی غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی YNDK بۆ كۆچی دوایی سینەماکاری گەورەی کورد مەهدی ئومێد

آذار/مارس 28, 2026

بەڕێزان بنەماڵەی نووسەرو هونەرمەند و سینەماکاری ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو (مەهدی ئومێد)

 

 سڵاوێکی گەرم ...

 بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرو هونەرمەند و سینەماکاری ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو (مەهدی ئومێد)مان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە بزاڤی هونەری و ڕۆشنبیریی گەلی کوردستان، لە بواری هونەر و نووسین و سینەمادا خزمەتێکی زۆری بە گەلی کوردستان کرد و، بەردەوام هەوڵیدەدا لە ڕێگەی سینەماوە ئێش و ئازارو کارەساتەکانی گەلی کوردستان بە دونیای دەرەوە بگەیەنێت، بە بەرهەمەکانی بزاڤی هونەری و رۆشنبیریی کوردی دەوڵەمەند کرد، لەدەستدانی کاک مەهدی ئومێد زیانێكی گەورەیە بۆ تەواوی بزاڤی کلتوری کوردستان.

 بە ناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو تەواوی خزمان و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و تەواوی نووسەران و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، لە یەزدانی مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

غەفوور مەخمووری

سکرتێری گشتیی

یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK

28/3/2026