Print this page

هه‌رێمى كه‌ركووكى YNDK به‌شداری سه‌مینارێك ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌ى ئاشتى ديموكراتيك ده‌كات

شباط/فبراير 14, 2026

میدیا – كه‌ركووك:

هه‌رێمى كه‌ركووكى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ شاری كه‌ركووك، به‌شداری سه‌مینارێك له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ئاشتى ديموكراتيك ده‌كات.

ئێواره‌ى رۆژى هه‌ينى رێكه‌وتى 13-2-2026، (هه‌ڤاڵ سه‌رمه‌د زوراو ره‌شید كارگێڕی هه‌رێم و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK)، لەسەر بانگھێشتی په‌يمانگاى عليم بۆ په‌روه‌رده‌ و فێربوون له ‌شارى كه‌ركووك، به‌شداری سه‌مینارێك له‌ژێر ناونیشانی ( ئه‌دازياريى پلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى، جه‌نگى قڕكردنى سياسى دژى پرۆژه‌ى ئاشتى ديموكراتيك) بۆ دكتۆر حه‌كيم عه‌بدولكه‌ريم به‌ به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتی و میدیاییەکانى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌كات، سه‌میناره‌كه‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێرى خایاند و تیایدا گفتوگۆی چڕوپڕ له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ئاشتى ديموكراتيك له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى كرا.

لە دوماھیدا سه‌میناره‌كه‌ گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتايى هات.