میدیا- هه‌ولێر:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە رێكه‌وتی 14-2-2026 شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK، كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK ) لە گۆڕستانی گردەڕشە لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق و ئه‌ندامان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی و نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزب و لایەنی سیاسی كوردستان و رۆشنبیر و راگه‌یاندكار و كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و ولاتپارێزان، به‌شداری مەراسیمی 14ی شوباتی رۆژی شەهیدانی شیوعی ده‌كات.
سەرەتای مەراسیمەكە به‌خوله‌كێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان ده‌ستی پێكرد و پاشان وتاری به‌خێرهاتن و ژماره‌یه‌ك وتاری دیكه به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند برگه و چاڵاكییه‌كی هونه‌ری و شیعری و وتنی سروودی نیشتمانی و تايبه‌ت بهشههيدان پێشكه‌شكران و له‌دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدان له‌گۆڕستانی گرده‌ڕه‌شه دانرا.