میدیا – هه‌ولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بە مەبەستى هەواڵ پرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی مامۆستا محه‌مه‌د تاهیر ده‌كه‌ن، هیواى باشبوونى تەندروستی بۆ ده‌خوازن.
ئێوارەى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 5/12/2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەکتەبى سیاسیى YNDKو فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێری YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی مامۆستا محه‌مه‌د تاهیر كادری پێشكه‌وتووی YNDK)یان کرد كه باری ته‌ندروستی به‌هۆی كێشه‌ی گورچیله‌كانیه‌وه باش نیه و پێویستی به‌گۆڕینه، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا شاندی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، مامۆستا محه‌مه‌د وێڕای دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ی كرد.