میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٠ / ٨ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە هەردوو رۆماننووس بەڕێزان (د. کەمال سەعدى و سابیر رەشید) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد هەردوو رۆماننووس بەڕێزان (د. کەمال سەعدى و سابیر رەشید)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێزان باسیان لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆیان کرد لە بوارى رۆمان کرد.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواستن.