Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى کۆنسڵخانەى گشتیى دەوڵەتى قەتەر دەكات

آب/أغسطس 07, 2023

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 7 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى دەوڵەتى قەتەر-ی كردو لەدیدارێكدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى دەوڵەتى قەتەر-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مشعەڵ عەبدوڵڵا ئال فەهید ئەلهاجەرى کۆنسڵى گشتیى دەوڵەتى قەتەر و ستافى کۆنسڵخانە)وە پێشوازیكران, لەدیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى کردنەوەى کوسڵخانەو دەستبەکاربوونى لە کۆنسڵى دەوڵەتى قەتەر کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.