ئه‌مڕۆ نۆ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت، له 3-8-2014 گڕوپی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر شنگاڵ و زۆر دڕندانه به‌ربوونه گیانی بێتاوانانی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌م شاره و نوقمی خوێن و تاوانیان كرد، له‌ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار ئێزیدی شه‌هیدبوون، زیاتر له 360 هه‌زاریش ئاواره‌بوون و هه‌زارانی دیكه‌ش ڕفێندران، به‌شێكیان له ده‌ست داعش ئازادكران و هه‌زارانی دیكه‌ش له ئافره‌ت و منداڵ و پیاوانی ئێزیدی تا ئێستاش بێسەروشوێنن.
په‌رله‌مان و حكومه‌تی كورستان له‌دوای به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌م تاوانه‌ی دژ به ئێزیدییه‌كان كرا، ساڵانه پێنج خولهك بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی ئێزیدیان به‌یه‌كه‌وه تێكڕا بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌و دژ به‌مرۆڤایه‌تییه ده‌وه‌ستین، له‌هه‌مان كاتدا به‌شێك له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ رزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی كراوه‌ته‌وه و كاره‌كانیان جێگه‌ی رێز و ستایشه و تائێستا ئێزیدییه‌كی زۆر رزگاركراون و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ رزگاركردنی ته‌واوی ئێزیدییه‌كان و پێویستە هه‌موو لایه‌كمان هاوكار و پاڵپشتی كاره‌كانیان بین.
به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌م كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كاندا هات له‌لایه‌ن ئه‌لمانیا و به‌ریتانیا كارێكی ئه‌رێنی و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی ئه‌م تاوانه به‌جینۆساید بناسێنن و پاڵپشتی ئێزیدییه‌كان بن بۆ سارێژبوونی برینه‌كانیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها بنیاتنانه‌وه‌ی شاری شنگال له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی هێرشه‌كه تا رزگاركردنی له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش و تێكشكانی ئه‌فسانه‌ی داعش له باشووری كوردستان، له 80% شاره‌كه خاپوور و وێران بوو، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان، به‌حكومه‌تی عێراقیشه‌وه رێز له داوا و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی شنگاڵ بگرن و رێكه‌وتنی شنگاڵ جێبه‌جێ بكرێت و هه‌وڵی رزگاركردنی ڕفێندراوه‌كان بدرێ و هاوكاری ئاواره‌كان بکرێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شنگاڵی زێدی باب و باپیرانیان.
له‌هه‌مان كاتدا پێویسته سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان، په‌ند و وانه له‌و جۆره كاره‌ساته جه‌رگبڕانه وه‌ربگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و یه‌كگوتاری سیاسیمان بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌موو مه‌ترسییه‌كانی دوژمنان و داگیركه‌ران ببینه‌وه، باشووری كوردستان به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارام ببه‌ین و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجامبده‌ین و هاوڕاو یه‌كهه‌ڵوێست بین بۆ پاراستنی خه‌ڵك و خاكمان و ئه‌زموونی باشووری كوردستان كه دوژمنانمان ەردەوام هه‌وڵی له‌باربردنی ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌ده‌ن.
- سه‌ڕی رێز و نه‌واش بۆ شه‌هیدانی شنگاڵ و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داده‌نەوێنین.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ داعش و دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
3-8-2023ی زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان