ئه‌مڕۆ سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی لۆزان تێپه‌ڕده‌بێت، كه له رۆژی 24/7/1923 له‌لایه‌ن براوه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر واژۆكراو، جارێكی دیكه نكۆڵی له مافه‌مانی كورد كرا‌و په‌یماننامه‌ی شوومی لۆزان جێگه‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری گرته‌وه.
له‌ماوه‌ی ئه‌و 100 ساڵه‌ی واژۆكردنی په‌یماننامه‌ی لۆزان، به‌هه‌موو شێوازێكی دڕندانه و دوژمنكارانه، ئینكاری له‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كراوه‌و، به‌شێوازی جۆراوجۆری نوێی دیپلۆماسی و عه‌سكه‌رتارییانه به‌رده‌وامی به جینۆسایدكردنی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان دراوه و هه‌وڵی سه‌ركه‌وتكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دراوه، به‌كپكردنى ده‌نگی ناڕه‌زایی و لێدانی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی گه‌ڵه‌كه‌مان و كیمیابارانكردن و ئاواره‌كردن و گرتن و ئه‌شكه‌كه‌نجه‌دان و ده‌ركردنی حوكمی ناڕه‌وا له‌سه‌ر سه‌ركرده و وڵاتپارێزان و ده‌ربه‌ده‌ركردن و له‌سێداره‌دانیان و تێكدانی ماڵ و زێدیان و خاپووركردنی گوند‌و شاره‌كان و ته‌عریبكردن و ته‌فریسكردن و ته‌تریكردن و جۆرەها شێوە هه‌وڵی له‌ناوبردنمانیاندایه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌له‌كه‌مان وه‌كو پێشتر به‌ئیڕاده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه له كۆشش و خه‌بات له پێناو مانه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان به راپه‌ڕین و شۆڕش و خه‌باتی سياسى و چه‌كداری له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و خه‌باتی دپلۆماسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وام بووە. هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته داگیركاری و جینۆسایده‌ی دژمان كرا، نه‌بووه هۆی ره‌شكردنه‌وه‌ی مۆركی نه‌ته‌وه‌ییمان، بەڵکو به‌پێچه‌وانه رۆژ له‌دوای رۆژ ئێڕاده‌مان به‌هێزتر بوو.
له‌ساته وه‌ختی ئێستاش كه دۆخێكی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه، جێگه‌ی داخه به‌شێك له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان په‌ندو وانه‌یان له‌م وێستگه تاڵ و مێژووييانه وه‌رنه‌گرتووه، تا ئێستاش دژایه‌تی یه‌كتری ده‌كه‌ن و هه‌وڵی له‌ناوبردنی یه‌كتر ده‌ده‌ن، هه‌ندێ كات په‌نایان بۆ دوژمنان و داگیركه‌ران بردووه بۆ شكاندن و له‌ناوبردنی یه‌كتر، خه‌ریكه به‌هۆی دژایه‌تی یه‌كتری بەشێک لە لایه‌نه باڵادەستەکانى كوردستان، لۆزانی دیكه له باشوور و رۆژئاوای كوردستان دووباره و چه‌ندباره بێته‌وه و ده‌ستكه‌وته‌كانی رابردوومان كه ساڵه‌هایه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین و شه‌هیدی زۆرمان بۆیداوه، كه‌توونه‌ته مه‌ترسی له‌ناوچوون و رووخاندنیان له لایه‌ن دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
ئێمه له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK بۆ گه‌له‌كه‌مان هه‌موو لایه‌نه‌كان، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه له روانگه‌ی خه‌بات و فه‌لسه‌فه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕبوونمان به ئیڕاده‌ی پۆلایینی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، درێژه به به‌رخۆدان و تێكۆشانمان له پێناو پاراستنی ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوای وڵات ده‌ده‌ین و كار بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانمان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین و هه‌میشه سه‌رمه‌شق ده‌بین و كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ پرس و كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه مافی خۆمانه كیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان هه‌بێت، له روانگه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌مان داوا له هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆیان وه‌لاوه بنێن و یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن و ده‌رگای گفتوگۆ له‌سه‌ر یه‌كتر دانه‌خه‌ن و كار بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوانیان بكه‌ن و یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵوێست بن له‌سه‌ر پرسه نیشتمانی و كوردستانییه‌كان و به‌زووترین كات کۆمیتەى ئامادەکارى كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد کە کارەکانى هەڵپەساردووە جارێكی دیكه کۆببێتەوەو هه‌وڵی به‌ستنى کۆنگرە و ته‌واوكردنی کارەکانى بدات و،تیایدا ستراتیژ وبه‌رنا‌مه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی تۆكمه و به‌هێز بۆ خه‌بات و تێكۆشانمان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان و بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان دابڕێژێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له بوون و مانه‌وه‌مان بكه‌ین و كوردستان وەک هەمیشە بكه‌ینه‌وه شوێنی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته و ئایینه‌كان.
له‌هه‌مان كاتدا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین پاڵپشتی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان بكه‌ن و چاودێرێك بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاری بكه‌ن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێ له‌و جینۆسایده‌ی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر له دژی كورد ده‌یكه‌ن و رێگری له هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی له‌دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كورستان گەلێکى ئاشتیخوازه و هه‌موو كات ده‌ستی برایه‌تی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی بۆ هه‌مووان درێژكردووه و ئه‌وه‌ی ده‌یكات ته‌نیا به‌رگری له‌خۆی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی بووه.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
2ی گه‌ڵاوێژی 2723ی كوردی
24ی ته‌ممووزی 2023ی زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان