میدیا - عەمان - الجبیهە:
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى ٦ / ٧ / ٢٠٢٣ کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز حاتەم گحێس شەمەرى لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK كردو, باسیان لە چەند پرسێکى تایبەت بە کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا کرد.
پاشنیوەڕۆى رۆژى پێنجشەممە، کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز حاتەم گحێس شەمەرى لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە دیوانى خۆیدا لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK-یان کرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بنەماڵەکەیان و بەڕێزان (د. ئەحمەد خەلایلە جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن و د. مستەفا عەماوى ئەمیندارى گشتیى پارتى ئیئتلافى نیشتمانى ئوردەن و ژمارەیەکى لە ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران و بەرپرسانى حزبى و حکومى ئوردەن و ژمارەیەکى لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانى عیراق و ئوردەن و سعودیە) پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و عێراق و رۆڵى ئوردەن لە لە چەسپاندنى ئاسایش و سەقامگیرى ناوچەکە و پتەکردنى پەیوەندییەکان گفتوگۆکرا.
شایانى باسە بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیىYNDK نیوەڕۆخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.