میدیا – هۆڵه‌ندا
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌شاری رۆته‌ردام له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی وه‌رزی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كات.
رۆژی 18-6-2023 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری رۆته‌ردام له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزبەکانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرا، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌و ره‌وشه‌ی كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر زیاتر یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه كاروچاڵاكی ماوه‌ی رابردووی هه‌ڤكاری هه‌ڵسه‌نگێندرا و له‌ژێر رۆشنایی كاره‌كان به‌رنامه بۆ كاروچاڵاكی داهاتوو به‌تۆكمه‌یی داڕێژرا و كۆبوونه‌وه‌كه 3 كاتژمێری خایاند.
شایانی باسه هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پرسه گرنگ و هه‌ستیار و نیشتمانییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو.