میدیا- هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK- كۆمیته‌ی باشوور كۆبوونەوەی خۆی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و حزبه سیاسییه‌كان لە هەولێر ساز ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 3/6/2023 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و حزبه‌كان، كۆمیته‌ی باشووری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان و راگه‌یاندنی كۆمیته‌كانی كار و دیاریكردنی ئه‌ندامان و ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه مه‌ترسی گه‌وره له‌یه‌ن دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوی وڵات هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان له ئاست به‌رپرسیارییه‌تیدا بین و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێ و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی دادگای فیدرال له دژی باشووری كوردستان سیاسیین و بۆ كۆتایی هێننان به‌و ته‌نگژانه پێویسته له‌كاتی دیاریكراو هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێ و په‌رله‌مان ببێته‌وه ده‌نگ و رای خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه ناوی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن و كۆمیته‌كان راگه‌ینرا و بڕیادرا هه‌ر كۆمسیۆن و كۆمیته‌یه‌ك دوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ست به‌كارو چاڵاكی بكات ، هه‌روه‌ها باس له رۆلی KNK كرا بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌هێشتنی گرژییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ئاشته‌وایی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان كه ئه‌وه‌ش به‌یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت.