Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK جەژنى (سەرى ساڵى ئێزدییان) لە میرو خوشک و برایانى ئێزدى پیرۆز دەكات

نيسان/أبريل 19, 2023
میدیا - شێخان:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 19 / 4 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی ماڵى میرى ئێزدییان لە قەزاى شێخان كردو، بەبۆنەى جەژنى (سەرى ساڵى ئێزدییان) پیرۆزباییان لە بەڕێزان میرو پیاوانى ئاینى و خوشک و برایانى ئێزدى کرد و، وێڕای پیرۆزبایی هیوایان خواست ئەم جەژنە جەژنى خێرو خۆشى بێت بۆ هەموو لایەک.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرو فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، سەردانی ماڵى مێرى ئێزدییان-یان لە قەزاى شێخان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان و وەکیل و یاریدەدەرى میرو ئەندامانى ئەنجوومەنى رۆحانى و پیاوانى ئاینى ئێزدى) پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەى جەژنى (سەرى ساڵى ئێزدییان) پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDKی بە بەڕێزان میرو پیاوانى ئاینى و خوشک و برایانى ئێزدى راگەیاندو، وێڕای پیرۆزبایی هیوایان خواست ئەم جەژنە جەژنى خێرو خۆشى بێت بۆ هەموو لایەک و ببێتە جەژنى ئاشتى و تەبایى بۆ کۆمەڵى کوردەوارى، لەبەرامبەردا میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان بەناوی خۆی و پیاوانى ئاینى و خوشک و برایانى ئێزدییەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK ی سەبارەت بە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەکان كرد.
شایانى باسە هەردوو لا جەختیانكردەوە سەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوانیان.
هەر لە قەزاى شێخان و بەمەبەستى جەژنە پیرۆزە، سکرتێرى گشتیى YNDK و شاندى یاوەرى سەردانى ماڵى کەسایەتیى دیارى ئێزدییان بەڕێز سەمیر بابا شێخ و بەڕیز ئەلیاس بابا شێخ-یان کردو بەگەرمى لەلایەن بەڕێزانەوە پێشوازى کران و، بە بۆنەى جەژنى (سەرى ساڵى ئێزدییان) سکرتێرى گشتیى YNDK پیرۆزبایی لێکردن و هیواى خواست کەوا ئەم جەژنە جەژنى خێرو خۆشى بێت بۆ هەموو لایەک..