Print this page

*پەیامى سکرتێرى گشتیى YNDK بە بۆنەى جەژنی سەری ساڵی ئێزدى*

نيسان/أبريل 18, 2023
جەژنی سەری ساڵی ئێزدى له‌ خوشك و برايانى ئێزدى پیرۆزبێت ...
بەبۆنەی هاتنەوەى جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە تەواوی خوشك و برايانى ئازیزى ئێزدییانى کوردستان و جیهان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوانى ئێزدى‌ دەكەین و، هیڤیدارین ئەم جه‌ژنه‌ ببێتە جه‌ژنى خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لايه‌ك و، لەهەمان کاتدا ببێتە جەژنى له‌ناوچوونى تيرۆريستان و جه‌ژنى ئازادبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدييانه‌ى كه‌وا تا ئێستا له‌ زيندانه‌كانى شەمشەمەکوێرەکانى جەهالەت (تيرۆريستانى داعش)دان.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی و پیرۆزبایی دووبارەمان بۆ هەموو لایەك.
هەر بژین و سەركەوتووبن و كوردستان ئاوه‌دان.
دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
18 / 4 / 2023