میدیا – رۆته‌ردام
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌شاری رۆته‌ردام له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 15-4-2023 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری رۆته‌ردام له وڵاتی هه‌ڵه‌ندا، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان، به به‌شداری نوێنەری حزبه‌كانی نێو هه‌ڤكاری ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و جیهان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا كرا‌و، باس له كار‌و چاڵاكی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان كرا، له‌م باره‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پێشنیار بۆ كاروچاڵاكی داهاتوو خرانه‌ڕوو، هه‌روه‌ها پارت و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌كۆبوونه‌وه‌كه، جه‌ختیانكرده‌وه سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاركردن بۆ یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان.
شایانی باسه یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK یه‌كێكه له لایه‌نه دامه‌زرێنه‌ر چاڵاكهكانی نێو هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان و به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان كۆده‌بنه‌وه و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پرسه گرنگ و هه‌ستیار و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان بۆ كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رای گشتی ده‌خه‌نه‌ڕوو.